برنجە تایلەندییەکە گەیشت چاوتان لەسەر بایەعیەکە بێت

964+

فەرمان سادق

42 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و دوای جەژن بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت.

ئەو برنجەی هاتووە تایلەندییە و بۆ بایەعیەکەیە و گەیشتووەیە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت: تیمێکی تاقیگەیی گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر بۆ پشکنینی برنجەکە.

لەمیا هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک دەڵێت: برنجەکە بۆ پشکنین رەوانەی تاقیگەی کۆنتڕۆڵی جۆری ناوەندی کراوە لە بەغدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە برنجەکە بەکەڵک دێت بۆ خواردن یان نا.

دەشڵێت: دوای دەرچوون لە پشکنین بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێت.