مین دەتەقێتەوە

جارێکی تر شارباژێڕ دەسووتێت

964+
دیلان محەمەد

لە سەرلەئێوارەوە ئاگرێکی فراوان لە سنوری چەند گوندێکی قەزای ماوەت کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

ئاگرەکە سەرەتا لە سنوری گوندی دۆڵبێشک کەوتووەتەوە و گەیشتووەتە سنوری باناڵێ، ئێستا بەرەو کونەماسی شۆڕدەبێتەوە.

کامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ـی وت، هەوڵدەدەن کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام سنورەکەی زۆر بەرفراوانە.

باسی لەوەشکرد، کە چەندین مین و تەقەمەنی بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە.

ئەم رووداوە لە پەرەسەندندایە و لێرەوە 964 بەردەوام دەبێت لە رووماڵکردنی.