ساغكردنه‌وه‌: ده‌نگه‌ بیستراوه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ ته‌قینه‌وه‌ و بۆردومان نه‌بووه

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى ئه‌وه‌ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر بیسترا، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ده‌نگه‌ بیستراوه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌ و بۆردومان نه‌بووه‌.

چەند شایەتحاڵێک لەناو قەڵادزێوە بە 964 یان وت، دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری شارەکە بیستراوە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی قه‌زاى پشده‌ر بۆ 964 ئه‌وه‌ی ساغكرده‌وه‌ كه‌ “ئه‌و ده‌نگه‌ بیستراوه‌ ته‌قینه‌وه‌، یان بۆردومان نه‌بووه‌”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ى دوو كاتژمێرى رابردوودا هه‌رچی ئه‌نجومه‌ن و موختارى گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌ هه‌یه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ بوونى رووداوێكی له‌م شێوه‌یه‌، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هیچ ئاسه‌وارێكی ته‌قینه‌وه‌، یان بۆردومان له‌و سنووره‌دا نه‌بووه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاسایش دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ “ده‌نگه‌ بیستراوه‌كه‌ به‌ردانى ده‌نگی فڕۆكه‌ بووه‌، كه‌ به‌سه‌ر ئاسمانى پشده‌ردا ره‌ت بووه‌، كه‌ زۆر جاران ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ فڕۆكه‌كان رووده‌دات”.