مامۆستایەکی زانکۆ لە ئەکوا پارکی چاڤیلاند گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا مامۆستایەکی زانکۆ لە ئەکوا پارکی چاڤیلاند لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی (محەمەد جاسم)ـە و تەمەنی 63 ساڵە، مامۆستای زانکۆی کۆلێژی پزیشکی بەغدایە و بۆ مەبەستی گەشتیاری لە سلێمانی بووە.

رووداوەکە کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەناو پارکی چاڤی لاند لە سلێمانی روویداوە.

 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا 122ـی سلێمانی، ئەو زانیارییانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تەرمەکەی بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

سامان نادر، زانیاری لەبارەی ئەوە بە 964 نەدا کە رووداوی گیان لەدەستدانەکە خنکان بووە لەناو مەلەوانگەی ئەکوا پارکەکە یان نا.