لە رێگای بەردەڕەش - دارەتوو

ئەمبۆلانسێک وەرگەڕا

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

ئەم نیوەڕۆیە ئەمبۆلانسێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی بەردەڕەش لە کۆنترۆلی شۆفێر دەردەچێت و وەردەگەڕێت

د.خدر ساڵح خدر، بەڕێوه‌بەری تەندروستیی بەردەڕەش بە 964ی وت، ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ ئه‌مبۆلانسێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، كه‌ هەندێک کێشەی تەکنیکی هه‌بووه‌ و شۆفێرەکە ویستوویەتی بیبات بۆ پیشەسازی بۆ چاره‌سه‌ركردنی، بەلام لە رێگادا شۆفێرەکە کۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه‌ و وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو دۆلێکەوە، دواتر بە هۆی پێکدادانی لەگەڵ گردێک ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە.

وتیشی، تەنیا شۆفێر لە ناو ئەمبۆلانسەکە بووە و بە سووکی بریندار بووە، هیچ نەخۆشێک لە نێو ئەمبۆلانسه‌كه‌دا نەبووە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا