لێونێل مێسی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مێسی: له پاریس شكستمان هێنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ دان به‌وه‌دا ده‌نێت، له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان شكستیان هێنا له‌وه‌ی بتوانن ئامانجه‌كانی یانه‌كه به‌دی بهێنن.
مێسی، كه تازە چووه‌ته یانه‌ی ئینتەر مه‌یامیی ئه‌مریكی، پاساو بۆ شكسته‌كانی پاریس سانجێرمان له وه‌رزی ئه‌مساڵ “2022 -2023” ده‌هێنێته‌وه.
مێسی بۆ تۆڕی بی ئێن سپۆرتس قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، “تەمەنم 35 ساڵە، ئیتر هەمان ئەو یاریزانە نیم کە ساڵانێک لەمەوبەر لە بارسێلۆنا بووم”.
لیۆ ئاماژەی بەوە کرد، لە وەرزی یەکەمی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووه‌تەوە، لە وەرزی دووەمیشدا شتەکان زۆر باشتر بوون.
جەختیشیکردەوە، به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال لە ناوەڕاستی وەرزدا وزەیەکی زۆری ئه‌وانی برد، هەندێک یاریزانیش درەنگ گەڕانەوە بۆ مەشق و راهێنانەکان، هەندێکی دیکەش پشووی زیادەیان وەرگرت.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت، ژمارەیەکی زۆر یاریزانیش پێکانیان هەبوو، ئەمەش راهێنەری پاریسی ناچارکرد پلانی تیپەکە بگۆڕێت، هه‌روه‌ها چه‌ند یاریزانێگی گرنگیان له ده‌ست دا، له‌وانه‌ش نه‌یمار دا سێلڤا.
مێسی وتی، مۆندیال پێویستی بە زۆر شت هەبوو، بەڵام ئەوە بیانوو نییە، چونکە زۆرێک بەشدارییان لە مۆندیالدا کردووە.
لە کۆتاییدا مێسی ده‌ڵێت: بە گشتی ئاستی ئێمە لە خولی فەڕه‌نسا یان چامپیۆنزلیگ دوای مۆندیال کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بوو، چونکە هەموو تیپەکان بە خێراییەکی جیاواز دەستیان بە ركابه‌ریی وەرزشیی خۆیان کردەوە.
مێسی ئه‌م هاوینه پاریسی جێهێشت و روویكرده یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی ئه‌مریكی، هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕێبوون بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.