دیمەنێک لە هەوڵەکانی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ناوچەی سیتەک. فۆتۆ: پۆلیسی دارستانی سلێمانی
ئاگرێك له ناوچه‌ی سیته‌ك هه‌ڵگیرسا و تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئاگرێك له دوو گوندی سه‌ر به ناحیه‌ی سیته‌ك له پارێزگای سلێمانی هه‌ڵگیرسا، پۆلیس تۆمه‌تبارێكیشی ده‌ستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەم بەیانییە له فه‌یسبووك بڵاویان كرده‌وه، ئاگرێک لە گونده‌كانی كانی وەیسە و تەگەرانی سەر بە ناحیەی سیتەک کەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک لە شوێنی ئاگرەکە ئامادە بوون و دواتر هەردوو بنکەی بەرگری شارستانی چوارتا و سیتەك، بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و پۆلیسی ناوخۆی بنکەی سیتەک و چەند هاوڵاتیەكی ناوچەکە چوونە شوێنی ئاگرەکە”.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، بەهۆی بوونی با و پووش و پاوانی زۆر له ناوچه‌كه، بە زەحمەت و بە چەند کاتژمێرێک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ و زەرەر و زیانی ئاگرەکە نزیکەی 70 دۆنم پووش و پاوان و دارستان سووتان.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كرد، هێزە ئەمنیەکان توانیان تۆمەتبارێک لە دەوروبەری ئاگرەکە دەستگیر بکەن بە تۆمەتی خستنەوەی ئاگرەکە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا، تۆمەتباره‌كه بە فەرمانی دادوەر راگیراوه.