پۆلی دوازدە

ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكان تەواو دەبن

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی دوازدەی ئامادەی تەواو دەبن و دوای جەژنیش ئەنجامەكان دەردەچن

لە هەفتەیەكدا دوو وانە تاقیكردنەوەیان بۆ دەكرا، رۆژانی شەممە و سێشەممە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ی وتووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان دەكەونە دوای جەژنی قوربانەوە ئەوەش لەبەر ئەوەیە جەژن و خۆشیەكان بەهۆی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانەوە لە قوتابیان تێكنەچێت و هەروەها بۆ تانەی قوتابیان لە ئەنجامەكان نەكەونە پشووەوە.

بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی پۆلی دوازدە دەڵێن، بەكەلۆری و تاقیكردنەوەی نیشتمانی لە وانەكانی كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، بیركاری، مێژوو، زیندەوەرزانی، جوگرافیا، ئابووری، كیمیا پێكدێن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان وتی، بە بەشداریی زیاتر لە 117 هەزار قوتابی تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلەكانی دوازدەی ئامادەیی لە بەشەکانی زانستی و وێژەی و پیشەیی پێكدێن .