بۆمبەکان هێشووین

سێ بۆمبی تر لە شوێنی گیانلەدەستدانی جوتیارەکەی پێنجوێن دۆزرانەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە پێنجوێن، لەو شوێنەی کە بۆمبێک هاوڵاتییەکی لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی کوشت، ژمارەیەک تەقەمەنی تر دۆزرانەوە.

تەقەمەنییەکان بۆمبی هێشووین و سێ دانەن لەجۆری BLU63، هەر لەو جۆرەن کە جوتیارەکەی کوشت.

بۆمبەکان هەریەکە و لە شوێنێک دۆزراونەتەوە و هەر لە شوێنەکانی خۆیان تەقێندرانەوە.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای مین بە 964ی وت، جگە لەو سێ بۆمبە، یەک گولـلە هاوەنی 120 ملیم، یەک گولە تۆپی 105 ملیم و چوار مین لەجۆری V69 لە گوندی بناوەسوتەی قەزای پێنجوێن، لەسەر داوای هاوڵاتییەک دۆزراونەتەوە.

ئەو جووتیارەی بۆمبەکەی پێیدا تەقیوەتەوە، ناوی (مەهدی تەڵال رۆستەمی)یە و تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام دانیشتووی پێنجوێن بووە بۆ کارکردنی کشتوکاڵی هاتووەتە قەزاکە.