دیمەنێك لە زێی بچوك. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی
تەرمی گەنجە خنکاوەکەی زێی بچوک دۆزرایەوە
كاروان ساڵحی- كەركوك
ئەو گەنجەی پێنج رۆژ پێش ئێستا كەوتە ناو زێی بچوك، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 23.6.2023 دوای پێنج رۆژ لە خنکانی، تەرمی کاروان وەلی دۆزرایەوە و ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
عەقید عابدین نەجمەین، بەرێوەبەری بنکەی پۆلیسی دوبس، بە 964یی وت، دوای پێنج رۆژ لە خنکانی ئەو گەنجە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی تواندرا دوای کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاوی بای حەسەن بدۆزرێتەوە.
کاروان وەلی، خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە، 10 ساڵە فەرمانبەری گرێبەستی بەنداوی دوبسە، دوو مانگ بەر لە ئێستا کراوە بە فەرمانبەری هەمیشەیی و گوازراوەتەوە بۆ ئەو بەنداوە
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد