حەوزەکانیان شۆردووە

فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان: ئاوی ماڵان بۆ یەک رۆژ سست دەبێت

964+
ژووری هەواڵ

فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان دەڵێت، بەهۆی شۆردن و پاککردنەوەی حەوزەکانی دابەشکردن، پرۆسەی دابەشکردنی ئاو بۆ ماوەی یەک رۆژ سست دەبێت.

فەرمانگەکە دەڵێت رۆژەکە دیاریکراو نییە، هەر چەند گەڕەکێک و یەکێک لەم چەند رۆژەی داهاتوو ئاوەکەیان سست دەبێت.

فەرمانگەکە بە 964ـی وت، دوێنێ پێنجشەممە حەوزەکانیان پاککردووەتەوە.

داوای لە هاوڵاتیانیش کرد کە دەست بە ئاوەوە بگرن تاوەکو پرۆسەکە ئاسایی دەبێتەوە.

فەرمانگەی ئاوی دەربەندیخان هۆشداری داوە کە پرۆسەی دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێت لە گەڕەکەکانی سەراو و پیشەسازی و بەشێک لەگەڕەکی خێڵان.