خانمان بۆ ئەم جەژنی قوربانە حەزیان لە جلی کوردیە

964+

جەژنی قوربان نزیکە و لە ئێستاوە خۆسازانی دەوێت، شارەزایانی جلوبەرگ دەڵێن زۆربەی خانمان بۆ ئەم جەژنە حەزیان لە جلی کوردییە

هەوار محەمەد، خاوەنی براندی ئێچ ئێڵ دیزاین بۆ ترێندی 964 وتی، “ئێمە هەوڵمانداوە هەموو بۆنەیەک چوار وەرزە ستایلی نوێ بخەینە بازاڕەوە تا خانمان لە ستایلی بیانی دووربخەینەوە، پولەکەش جوانترین قوماشی بۆنەکانە و رەونەقی تێدایە، کە بۆ جەژن زۆرترین خواستی لەسەرە لە هەموو شێوازەکانی بازاڕی گەرمە”