بەشێکی شەقامەکە داخرا و جەنجاڵی دروستبووە

شارەوانی سلێمانی کەوتەخۆ و دەستیکرد بەکارکردن لە شەقامی مەلیک مەحمود

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەم شەوە تیمەکانی شارەوانی سلێمانی کەوتنەخۆ و دەستیان کرد بە کارکردن لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، سایدی چوون لە گوندی ئەڵمانییەوە بەرەو مەکتەبی سیاسی داخراوە و جەنجاڵییەکی زۆر دروست بووە.

توانا بەهادین، بەرپرسى بەشى ئامێرەکانى شارەوانى بە 964ـى وت، دەیانەوێ هەر ئەمشەو شەقامەکە ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بەیانی زوو تیمەکان دەستبکەن بە قیرتاوکردنی شەقامەکە.

شارەوانی دەیهەوێ هەموو ئەو شەقامانە چاک بکات کە بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە زیانیان بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەمشەو بەشێکی شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دادەخرێت

ئەمشەو بەشێکی شەقامی 60 مەتری لە سلێمانی دادەخرێت

ئێوارەی سبەینێ بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی د...

ئێوارەی سبەینێ بەشێکی شەقامی مەلیک مەحمود لە سلێمانی دادەخرێ