دیمەنی سیستمی فار. وێنە: 964
سیستمی ڤار گەیشتە دەربەندیخان
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
یەکەمین پاڵەوانێتی ھەڵبژاردەی شارەکان لە دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت و بڕیارە سیستمی ڤار تێیدا بەکاربھێنرێت.
لە رێگەی شەش مۆبایل و شاشەیەکی کۆمپیوتەر سیستمی ڤار لە پاڵەوانێتیەکە بەکاردەھێنرێت.
ئەیوب لەتیف یەکێک لە سەرپەرشتیارانی یەکەمین پاڵەوانێتى ھەڵبژاردەی شارەکان لە دەربەندیخان بە 964ـی وت، “سیستمەکەمان تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتوو بووە، پێش دەستپێکردنی خولەکەش دووبارە تێستیان دەکەینەوە، بەمجۆرەش بەدووردەبین لە رەخنەگرتن و تانە لێدان لەخولەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەش مۆبایل بەشێوەی جێگیر دادەنرێت لەناو یاریگا و دەبەسترێنەوە بە شاشەیەکی کۆمپیوتەر، ناوبژیوانی چوارەم چاودێری دەکات”
پاڵەوانێتی ھەڵبژاردەی شارەکان، 18 شار تێیدا بەشدارە و لە 1ی تەمموز دەستپێدەکات.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی