سلێمانی
چاڵه‌كانی نزیک نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش بوونه‌ته به‌ڵای شۆفێران
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئه‌و چاڵ و شكاوییانه‌ی له شه‌قامی نزیك نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له سلێمانی دروست بوونه، بوونه‌ته كێشه و به‌ڵا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت رۆژ نییه تایه‌ی ئۆتۆمبێلی لێ نه‌ته‌قێت.
په‌یامنێری 964 به‌دواداچوونی بۆ كێشه‌ی شه‌قامه‌كه كرد و ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی بارانبارینی زۆری ئه‌م ماوه‌یه، شه‌قامه‌كه له چه‌ند شوێنێكیدا چاڵ و شكاوی تێدا دروست بووه و تایه‌ی ئۆتۆمبێلی به ته‌واو ده‌چێته ناو.
هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه بۆ 964 قسه‌ی كرد و ده‌ڵێت، رۆژانه تایه‌ی ئۆتۆمبێل له شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ته‌قن، چه‌ند جارێكیش چاككراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زوو تێكده‌چنه‌وه.
وتیشی، “خۆم ماتۆڕم هه‌یه و چه‌ندین جار به‌هۆی ئه‌و چاڵانه كه‌وتوومه‌ته سه‌ر لا”.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش بۆ مایكی 964 وتی، “سێ جار ته‌له‌فۆنمان بۆ شاره‌وانی كردووه و نه‌هاتوون”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا