یەک کیلۆ کریستاڵی پێبووە

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم دەستگیرکردنی بازرگانێکی راگەیاند، کە یەک کیلۆ مادەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ پێبووە.

دەستگیرکردنی بازرگانەکە بە هاوکاری تیمی سواتی سەر بە ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کەسەکە کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

هەفتەی رابردووش بازرگانێکی تر بە هەمان مادەی هۆشبەری کریستاڵەوە بە 15 کیلۆوە دەستگیر کرا.