تۆنی كرووس له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
964+
ژووری هەواڵ
تۆنی كرووس له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه
گۆندۆگان روو ده‌كاته یانه‌ی بارسێلۆنا
نوێنه‌ری فیفا گه‌یشته شاری دهۆك
….
-یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی تۆنی كرووسی یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش نوێ كرده‌وه.
-تۆڕی ریلیڤۆ له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، ئێلكای گۆندۆگان یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی، له ئه‌ڵمانیا پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌نجام دا و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه ده‌كات.
-هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیای به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی له ئێرانی برده‌وه.
-نوێنه‌ری فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی، فیفا، گه‌یشته شاری دهۆك بۆ ئاماده‌بوون له یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی فوتساڵی كچانی عێراق.
-ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق له قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستپێكرد و چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت.