وەجبەی سێیەمە.. 10 ملیاری تر بۆ جوتیاران هات

964+

فەرمان سادق

دوای گەیشتنی 58 ملیارەکە، 10 ملیاری دیکەش پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.6.2023، وەزارەتی بازرگانی عێراق 10 ملیار دیناری تری پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵی نارد.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت: 10 ملیارەکە خرایە سەرحسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشاسازی کە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023.

دەشڵێت: ئەمە بەشی جاری دووەمە عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی ئەمساڵ رەوان بکات، جاری سێیەمە، لە 13ـی ئەم مانگە 18 ملیار و سەرەتای رادەستکردنی گەنمیش 40 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا.

ئەو 10 ملیارەی هاتووە، پێنج ملیاری بۆ سلێمانی، دوو ملیار بۆ هەولێر و سێ ملیار بۆ دهۆک بوو.