سەرۆکی لیژنە هابەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی:
“ئەو سەوزەیەی ئێستا لە بازاڕدا هەیە پاکە و هیچ کیشەیەکی نییە”
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
سەرۆکی لیژنە هابەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت، ئەو سەوزەیەی ئێستا لە بازاڕدا هەیە پاکە و هیچ کیشەیەکی نییە بۆ خواردن.
دوای ئەوەی لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی چەند کێڵگەیەکی سەوزەی لە تانجەڕۆ تێکدا کە بە ئاوی پیس ئاودەدران، دانیشتووان شارە حەیاتەکە نیگەران بوون و بازاڕی کاسبکارانی عەلوەش دای لە کزی.
لە لێدوانێکدا بۆ مایکی 964 بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنە هابەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سەوزەی زۆر باش و پاکمان هەیە و بەوردی چاودێری ئەو شوێنانە دەکەین کە کاری کڕین و فرۆشتنی سەوزە دەکەن”.
“ئەو سەوزەیەی ئێستا لە بازاڕدا هەیە، سەوزەیەکی پاکە و هەموو ئەوانەمان لەناوبردووە کە بە ئاوی پیس ئاودراون”، بابان ئەحمەد وای وت.
لە دوێنێوە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیانکردووە بە تێکدان و لەناوبردنی چەند کێڵگەیەکی سەوزە لە تانجەڕۆ و دەڵێن، بە ئاوی زێراب و پیس ئاودەدڕێن و دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری