بیرتان نەچێ.. هەوڵبدەن رێتان نەکەوێتە گەزنە
+964 | هەولێر
هاتوچۆی هەولێر تا ٦ی ئێوارە رێگای هەولێر گەزنە دادەخات و هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر هاتن و چوونیان لەنێوان هەولێرو دهۆکدا هەیە رێگاکانی دیکە بەکار بهێنن.
دوو تاسەی سەرەکی کۆنکرێت لەسەر رێگای هەولێر گەزنە هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە شارەوانی هەردوکیان لادەبات، بۆیە پۆلیسی هاتوچۆ لە ٦ی بەیانییەوە تا ٦ی ئێوارە ئەو شەقامە سەرەکییە دادەخات کە هەولێرو دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە.
ئەو شۆفێرانەی لەدهۆکەوە رێیان دەکەوێتە هەولێر دەتوانن شەقامی ١٥٠ مەتری بەکار بهێنن، ئەوانەشی بەپێچەوانەوە لەهەولێرەوە دەچن بۆ دهۆک دەتوانن ئەو لادانە کاتییە بەکاربهێنن کە هاتوچۆ بۆی داناون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەسەر پەیجەکەیان لە ناوی (Hawler traffic p) ئەم ئاگانامەیەی بڵاوکردووەتەوە.
دوێنێ (+964) هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، ئەمە تەنیا بۆ بیرهێنانەوەی شۆفێرانە.