لە رانیە مۆڵەتت نەبێت ناتوانی ماسی راو بکەی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى راوى ماسی ده‌كه‌ن پێویسته مۆڵه‌تى فه‌رمیان هه‌بێت.
به‌پێی رێنماییه‌كانى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان، ژماره (1) له ساڵى 2023، پێویسته ئه‌وانه‌ى راوى ماسی ده‌كه‌ن، مۆڵه‌تى فه‌رمیان هه‌بێت.
شۆڕش کاکە فه‌تحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بە 964ـى راگەیاند “به‌پێی مەرج و رێنماییه‌كان ماوەى مۆڵەت بۆ راوچیانى ماسی، بۆ چوار ساڵە و لهبهرامیهریشدا بڕى 250 هەزار دینار وەردەگیرێ و دواى ئەو ماوەیە دەبێ نوێیبکاتەوە، كه بۆ نوێكردنه‌وه‌ش پێویسته 125 هەزار دینار بدات”.
هه‌ر به‌پێی رێنماییه‌كان، سەرەڕای ئەو پارەیەی کە بۆ دەرهێنانی مۆڵەتەکە وەردەگیرێت، راوچی دەبێت بۆ هەر تۆڕێک بە گوێرەى قەبارەکەى بڕە پارەیەک بدات، تەنانەت ئەوانەى بە قولاپیش راو دەکەن، دەبێت مۆڵه‌تیان هەبێت و بڕە پارەیەکیان لێ وەردەگیردرێت.
شۆڕش کاکە ئاماژەى بەوەشکرد، نووسراویان بۆ دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێمى کوردستان كردووه و چه‌ند پێشنیارێكیان بۆ پێدانى مۆڵه‌ت خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه پێشتر پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕین، بڵاویكردبووه‌وه، لە ماوەى سێ مانگى قەدەغەى راوکردن لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین، 69 هاوڵاتى دەستگیرکراون و بەراورد بە ساڵى رابردووش ئه‌و کەمى کردووە.