پێنج رۆژە دیار نەماوە
تیمی گەنجانی خۆبەخش بەدوای کچەکەی زەڵمدا دەگەڕێن
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ماوەی پێنج رۆژە کچی خێزانێکی بەنەتەوە عەرەب کە بۆ گەشت روویان لە ناوچەی هەورامان و سەرچاوەی زەڵم کردبوو دیارنەمەوە و هەرچی تیم و خەڵکی ناوچەکەیە بەدوایدا دەگەڕێن و نەدۆزراوەتەوە.
کۆساڵان شەوکەت یەکێکە لە گەنجە خۆبەخشەکان و بە 964ـی وت، ئەوان وەک گەنجانی خۆبەخشی ناوچەکە دەگەڕێن بۆ ئەو کچە و لە زۆربەی گوندەکانی دەورووبەر و بازاڕیش خەڵک هاتوون بۆ هاوکاری.
کۆساڵان شوشەیەکی بەدەستەوەیە و دەڵێت ئەو بەو شوشەیە کە دەیخاتە سەر ئاوەکە بەدوایدا دەگەرێت و لە کامێرا باشتر ژێر ئاوەکە دەبینێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی