لە پارێزگای دهۆک
له یه‌كه‌م یاریی فوتساڵی كچانی عێراق تیپێك به 21 گۆڵ دۆڕا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
پاش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ لە کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانسته وەرزشییه‌كانی زانکۆی دهۆک پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكرد و یه‌كه‌م یارییش به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی 21-0 گۆڵ بوو.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه یه‌كه‌مجاره له دهۆك ده‌كرێت و سیروان نه‌جمه‌دین سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به 964ی وت، به‌هۆی بوونی هۆڵ و ژێرخانی وه‌رزشیی باش له دهۆك، بڕیارمان دا ركابه‌رییه‌كانی جامی عێراق له‌وێدا بكرێن.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 10 تیپ به‌شدارن، كه به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
له یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی بیلادی و رافیده‌ین رووبه‌ڕوو بوونه‌وه، له ئه‌نجامیشدا بیلادی به 21-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك یانه به‌شداره، كه یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێره، به‌ڵام نزیكه‌ی 50 یاریزانی كورد له یانه‌كانی دیكه‌دا یاریی ده‌كه‌ن.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا، كه تا 25ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، یانه‌كانی “ئافره‌تانی هه‌ولێر، رافیدەین، بیلادی، تلسقۆف، شه‌هره‌بان، قەرەقۆش، زەورا، ئالبدێر، سناعاتی كاره‌بایی و قوه‌ی جه‌وییه” به‌شدارن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا