جەماوەر لەسەر شەقامە

قامیشلۆ؛ بە ئاڵایەکى گەورەى کوردستانەوە پشتیوانى لە باشوور دەکەن


ئۆفێسى 964 لە رۆژئاوا

دواى ئەوەى لە دوو رۆژى رابردوودا، هاوڵاتیانى عاموودا بۆ پشتیوانى لە باشوور خۆپیشاندانى جەماوەریان سازکرد، ئەمڕۆ لە شارى قامیشلۆ سەدان هاوڵاتى رژانە سەر شەقامەکان و دروشمى،”بژى یەکێتى گەلى کورد”یان دەوتەوە.

خۆپیشاندەرانى قامیشلۆ، بە شەکاندنەوەى ئاڵایەکى گەورەى کوردستان و چەندین دروشم، پشتیوانیان بۆ باشوورى کوردستان دەربڕى لەو هێرشە درۆنى و موشەکیانەى دەکرێنە سەرى.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە دوو رۆژى رابردوودا، هاوڵاتیانى عاموودا و ئەمڕۆش هاوڵاتیان لە قامیشلۆ و دێرک، بۆ پشتیوانى لە باشوور، خۆپیشاندانى گەورەى جەماوەریان سازکرد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح