دزییان لە چێشتخانەکان کردووە و دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا لە سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە چێشتخانە و خواردنگەکاندا دزییان کردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و بەدواداچوونەکان و چاودێریکردنی ناو بازاڕ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە لە چێشتخانەیەکدا دزی لێکراوە، هێزەکانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەدوداچوونەکانیان دەستپێکرد.

دەشڵێت، دوای بڕیاری دادوەر توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

تۆمەتباران (ل، ن، ع) لە دایکبووی 2004 و (م، ا، ع) لە دایکبووی 2003 و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.