نرخی نه‌وت دابه‌زی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە 19.6.2023 نرخی نەوت لە بازاڕه‌كانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به گوێره‌ی شڕۆڤه‌كارانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، بۆ ئه‌م پێشهاتانه دێت كه ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رووبده‌ن، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی سوودی بانگی له لایه‌ن حكومه‌تی چینه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه وتارێك له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ به‌یانی نرخی نه‌وتی خاونی برێنت 68 سه‌نت دابه‌زی و به 75.93 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرحی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكا 59 سه‌نت دابه‌زی و به به 71.19 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه وڵاتانی ئۆپێك+ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.