دیمەنێک لە کەمپەینی بەشیک لە چالاکوانانی حاجیاوا کە بۆ یارمەتیدانی هەژارانی قەزاکە ئەنجامیان داوە- وێنە: 964+
چالاکوانانی حاجیاوا ناهێڵن خەڵکه هه‌ژاره‌كه‌یان بێبەش بن لە خۆشی جەژن
ژێوار خدر – راپەڕین
ماوەی دوو رۆژە لە قەزای حاجیاوا کەمپەینێک بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت راگەیەنراوە، ئامانج لێی بەسەرکردنەوەی ماڵە هەژارەکانە بۆ جەژنی قوربان.
کەمپیەنەکە لە ژێر چاودێری چەند کەسایەتییه‌ك و مامۆستایانی ئایینی و پارێزەر و چالاکوانی مەدەنی قەزاکە به‌رێوه‌ده‌چێت.
نەوزاد سێوکانی سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە بە 964ـی وت “ئامانج لەم کەمپەینە بۆ ئەوەیە یارمەتی کۆده‌کەینەوە بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتی قەزاکەمان بۆ جەژنی قوربان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کەمپەینەکە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت و لەبەردەم باخی گشتییە.
له‌حاجیاوا، ژماره‌یه‌كی زۆرى خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستكورت هه‌ن و له زۆربه‌ى بۆنه ئایینییه‌كاندا چالاكوانان كه‌مپینیان بۆ رێكده‌خه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى بۆیان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن