جوتیارانى كۆیه گه‌نم راده‌ستى سایلۆكانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى نهكرانهوهى بنكه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له سنووره‌كه‌یان، جوتیارانى كۆیه ئاگاداركراونه‌ته‌وه گه‌نمه‌كانیان حازر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌سلیم به سایلۆ بكرێت.
بنكەی وەرگرتنی گەنمی كۆیە لەساڵی 2013 كرایەوە، جێگەی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
جوتیاران تەنیا چوار ساڵ گەنمیان لەو بنكەیە رادەستكرد، پاشان بە بیانووی وشكەساڵی و کەمی بەروبوومەوە لەساڵی 2017ـەوە داخراوە.
له ئاگادارییه‌كدا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کۆیە ئاگادارى جوتیارانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی و بەشە کشتوکاڵیەکانی تەق تەق، ئاشتی، سکتان و سێگردکان ده‌كاته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن.
یوسف سەلیم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کۆیە بە 964ی وت، ماوه‌ى حه‌وت رۆژ دانراوه بۆ راده‌ستكردنى گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌یان به سایلۆكان.
وتیشی “له رۆژی 20.6.2023 تاکو 27.6.2023 پێویسته جوتیارانى سنووره‌كه‌مان سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ پێدانی پشتگیری کردنتان بۆ تسلیم کردنی گەنم بۆ سایلۆ”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى جوتیارانى سنوورى كۆیه گه‌نم راده‌ستى سایلۆكانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.