داواکاری گشتی ئیمارات:

“یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە بەنیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو”

شۆڕش قادری

داواکاری گشتی ئیمارات دەڵێت، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکەی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی بەنیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو.

رؤژی چوارشەممە 30.9.2026 یاردەدەری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی کە لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیبى پایتەختى ئیسرائیل لە ئاسماندا بووە، بەچەقۆ هێرشی کردەسەر فڕۆکەوانەکە و بەناچاری فڕۆکەکە لە تەبووکی سعودیە نیشتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3.10.2026 داواکاری گشتی ئیمارات لەسەر رووداوەکە قسەی کردووە و دەڵێت، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە ویستوویەتی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەکە بگرێتە دەست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە ویستوویەتی، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدات.

هاوکات وتەبێژی هێڵی ئاسمانیی فڵای دوبەی رایگەیاندووە، هێشتا لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو رووداوە کۆتاییان نەهاتووە و بەردەوامن.