دروێنەی گەنم لە گەرمیان - وێنە: 964
وەزارەتی کشتوکاڵ: بودجەمان نییە
ئەو جوتیارانەی گەنمیان سووتاوە قەرەبوو ناکرێنەوە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو جوتیارانەی گەنمیان سووتاوە قەرەبوو ناکرێنەوە و وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، داوای بودجەیان کردووە و بۆیان دابین نەکراوە.
ئێستا کە وەرزی دروێنەی گەنمە لێرە و لەوێ زەوی بە گەنم چێندراوی جوتیاران دەستووتێت.
بەر لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، وەزارەتی کشتوکاڵ بودجەیەکی بەناوی “پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵی” هەبووە و لەو بودجەیە ئەو جوتیارانە قەرەبوو دەکرانەوە کە گەنمیان دەسووتا، بەڵام ئێستا بودجەکە نەماوە.
“ئەگەر بودجەمان لەبەردەست بووایە ئەو جوتیارانەمان قەرەبوو دەکردەوە، کە گەنمیان سووتاوە و هیچ کەمتەرخەمییەکی خۆیانی تێدا نەبووە”، ئەوە وتەی هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمە بۆ 964.
دەشڵێت، وەزارەتی دارایی پێیراگەیاندوون ناتوانن ئەو بودجەیەیان بۆ دابین بکەن.