مزگەوتی نوری لە موسڵ

ئەو مزگەوتەی ئەبوبەکر بەغدادی خەلافەتی تێدا راگەیاند

964+

کاروان ساڵحی

پەیامنێری 964 بە سەردانێک چووەتە شاری موسڵ،  لە بەردەم مزگەوتی نوری کە کاتی خۆی ئەبوبەکر بەغدادی،رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق  وشام “داعش”ـی تێدا راگەیاند.

بە قسەی پارێزگای نەینەوا، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە بەم زوانە دەست پێدەکات، ئەم مزگەوتە لە کاتی ئازادکردنی موسڵدا لەلایەن رێکخراوی داعشەوە تەقێندرایەوە تا ئێستاش
سیمای ئەو کاتەی پێوە دیارە.