دکتۆری گۆرانییە خۆشەکان بە کارێکی نوێ دەگەڕێتەوە

964+

دوو ساڵە دکتۆری گۆرانییە خۆشەکان دەنگی لە خۆی بڕیوە، بەڵام ئەوەتا بەکارێکی نوێ بەناوی “کۆچ” دەگەڕێتەوە.

دکتۆر رەوا دواین کاری لە ساڵی 2021 بڵاوکردووەتەوە، لە ئێستادا جگە لە کۆچ کە بڕیارە پێش جەژنی قوربان بڵاوبکرێتەوە، هاوکات کار بۆ چەند بەرهەمێکی دیکەش دەکات تا 2023 بکاتە ساڵی خۆی.

دکتۆر رەوا هەمیشە لە کارەکانی گرنگی بە هەردوو نەوە دەدات، کۆن و نوێ، هاوکات گرنگی بە تێکست و ئاواز دەدات و پێی وایە ئیشی جوان دەمێنێتەوە نەک پڕبینەری بەرهەمەکە بۆ کاتێکی دیاریکراو.