"داواکارم هاوڵاتیان بە دوایدا نەگەڕێن"
بەرگری شارستانی هەڵەبجە پلانی B دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەشتیارەکە
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دوای زیاتر لە هەفتەیەک و نەدۆزینەوەی تەرمی گەشتیارێکی منداڵێک لە سەرچاوەی ئاوی زەڵم، بەرگری شارستانی هەڵەبجە پلانی B بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە دەستپێکرد و داواش لە هاوڵاتیان دەکات گەڕانەکانیان بوەستێنن.
عابدین عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964 ی وت، ئەو پلانەی دەستمان پێکردووە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە درێژخایەنە و بەردەوامیش لە رێگەی تیمەکانیانەوە چاودێری ئاوەکە دەکەین.
وتیشی “لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا بە گەڕانەکانی ئێمە و هاوڵاتیان تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە بۆیە بۆ سەلامەتی گیانی ئەو هاوڵاتیانە داوا دەکەین کۆتایی بە کاری گەڕان بهێنن”.
ئاماژەی بەوەشکرد یەكێک لە کێشە گەورەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کەمی ژمارەی کارمەندە بە تایبەتیش کە ئێستا وەرزی دروێنەیە و پێویست بوو چەندین بنکەی گەڕۆکیان لە شوێنە جیاوازەکان دانابا.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن