گەنجەکەى گەرمیان
16 رۆژە لە ژێر ئاوى سیروانە؛ هێشتا هیچ سۆراغێک دەرنەکەوتووە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
16 رۆژە، رووبارى سیروان تەرمى ئەحمەد لوقمانى تەمەن 26 ساڵانى لەخۆیدا هەڵگرتووە، سەرەڕاى گەڕانی تیمەکان و خۆبەخشان، بەڵام تائێستا هیچ سۆراغێک نییە.
دواى ئەو ماوە زۆرە لە گەڕان و بەکارهێنانى چەندین رێگا، گومانەکان بۆ ئەوە دەچن کە تەرمەکە لە نزیک کۆرنیشى ماریناى شارى کەلار، گیر بووبێت.
تیمەکان بە شۆفەڵ و حەفارە، هەفتەیەکە سەرقاڵى گۆڕینى رێڕەوى رووبارى سیروانن لە ئاستى کۆڕنیشەکە.
بڕیارە ئەمڕۆ یان سیەى، کارەکانى گۆڕینى رێڕەوەکە تەواو ببێت و تیمەکان گەڕان بکەن بۆ دۆزینەوەى تەرمى گەنجەکەى کەلار و چاوەڕوانى خێزان و کەسوکاریشى بە دۆزینەوەى سوکنایى بێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح