10 بەڕێوەبەر لە هەولێر گۆڕدران
شەشیان شارەوانییە
ئاڵوگۆڕ له 10 پۆستی بەڕێوەبەری ئیداریی هەولێر کرا
ئەحمەد مستەفا
ئاڵوگۆڕ له پۆستی بەڕێوەبەری 10 بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و فەرمانگە خزمەتوزارییەکانی هەولێردا کرا و شەش گۆڕانکارییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.7.2026، بە ئامادەیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و ڕێزلێنان لە بەڕێوبەرانی ژماره‌یه‌ک له دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی پارێزگه‌ی هەولێر بەڕێوەچوو.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕییانه‌دا هه‌ر شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌کانی (1، 2، 3، 4، 5، 6)ی سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌پارێزی و خزمه‌تگوزاریی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی پارکه‌کانی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پارکی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاڵوگۆڕ کران.
وەک پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردووەتەوە لە ڕێوڕەسمەکەدا، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ ئەرک و کاری لەپێشینەی ئەو بەڕێوبەرانە کرا و سوپاس و پێزانینان پێشکەش کرا کە لە ماوەی کارکردنیاندا خزمەتێکی بەرچاو و بەردەوامیان پێشکەش بە هاووڵاتییان کردووە، هەروەها بەڕێوەبەرانی نوێی دەزگا خزمەتگوزارییەکان بە مەبەستی بەردەوامکردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ناسێنران.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له نێوان دامودەزگه حکومییەکان کرایەوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکی باشتر و خێراتر بە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر.