70 پڕۆژەی گەشتیاری ئامادەیە

دەستەی گەشتوگوزار نەخشەی وەبەرهێنانی گەشتیاری ئامادە دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

هەریەکە لە دەستەکانی گەشتوگوزار و وەبەرهێنان سەرقاڵی ئامادەکردنی نەخشەی وەبەرهێنانی گەشتیارین و دواتر دەیخەنە بەردەم وەبەرهێنەران.

دەستەی گەشتوگوزار 70 پڕۆژەی گەشتیاری ئامادەکراوی هەیە تا لە نەخشەکەدا جێیبکاتەوە و بەردەست بێت بۆ کارکردن تیایاندا.

پڕۆژەکان سەرجەم شار و شارۆچکە و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

“ئەو پڕۆژانە لە چوارچێوەی نەخشەی وەبەرهێنانی گەشتیاریدا دەخرێتە بەردەست وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ جێبەجێکردنیان”، ئەمە وتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزارە بۆ 964.