دیمهنێكى كاتى چاندنى نه‌مام و تۆوه‌كان ... وێنە: نیاز قارەمان
كه‌مترین سه‌وزایی هه‌یه
بۆیه‌كه‌مجار نه‌مام تۆ‌و و دره‌خت له چیاى قه‌ره‌چوغ چێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چەند گەنجێکى خۆبه‌خش بۆ یه‌كه‌مجار نه‌مام و دره‌خت و تۆویان له به‌شێكی چیاى قه‌ره‌چوغ دا چاند و په‌یامیشیان ئه‌وه‌یه كه چیاكه به‌ره‌و سه‌وزایی ببه‌ن.
ئه‌و نه‌مام و دره‌ختانه‌ى چاندویانه بریتی بوون له جۆره‌كانى قه‌یسی و دار توو، ده‌نكه تۆوى عه‌نابیشیان چاندووه.
نیاز قاره‌مان یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌یه به 964ـى وت، 13 دارى قه‌یسى و 15 نه‌مامى توو و 300 ده‌نكه تۆوى عه‌نابیان چاندووه.
وتیشی “یەکەمجارە لەسه‌ر چیای قەرەچووغ هەڵمەتێکی لەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات بیرۆکەی چاندنەکە لە پێش سەری ساڵەوە بوو بەڵام بەهۆی دواکەوتنی هێنانی تۆوی دەنکە عەنابەکە کە لە دەرەوە بۆی هاتووە چاندنەکەیان بۆ ئێستا دواخستووە و چاوەڕێی بارینی بارانیشیان کردووە تاوەکو خاکەکە نەرم ببێتەوەو بۆ چاندنیان ئاسانتر بێت.
قه‌ره‌چوغ یه‌كێكه له‌و چیایانه‌ى كه كه‌مترین سه‌وزایی هه‌یه، په‌یامى ئه‌و گه‌نجانه‌ش ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بوونى ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاژه‌ڵى كێوى وه‌ك ئاسك و كه‌روێشك رێژه‌ى سه‌وزاییشی بۆ زیاد بكه‌ن.