دیمەنێکی شاری دەربەندیخان لە بەرزاییەوە - وێنە: 964
بەردەوامن لە راییکردنی مامەڵەکان
85%ـی تاپۆکردنی خانووەکانی قەزای دەربەندیخان تەواو بووە
964+
توانا نەقی
ئەو خانوانەی کە تاپۆیان نییە و بە زیادەڕۆیی لەسەر موڵکی شارەوانی دروستکراون لە دەربەندیخان لیژنەی تاپۆی قەزاکە هەر خەریکن و وادەگەنە قۆناغی کۆتایی.
تاپۆ کردنەکە بە پێی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 بە تەملیک و تاپۆکردن دەبێت.
سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، ئەو خانووانەی لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 بن سەرجەمیان تاپۆدەکرێنەوە لە دەربەندیخان جەگە لە زیادەڕەوییە تازەکان چوار گەڕەک کە مێژووەکەیان بە سەردەمی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە تا ئێستا تاپۆیان نییە و خەریکن هەمووی تاپۆ دەکەن.
وتیشی، داواکاری ئەو هاوڵاتیانە بۆ تاپۆکردن لە پێش 1.9.2022ـوە هەیە و لیژنەکانیان کەشف و بەدواداچوونی بۆ سەرجەمیان کردووە و وەجبە وەجبە مامەڵەکانیان رایی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە کۆتایی مامەڵەکاندان و تا ئێستا 85%ـی مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێ کراوە و تاپۆیان بۆ گەڕاوەتەوە.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوە وتی، هەر هاوڵاتیەک خانووەکەی لەگەڵ ماستەرپلانی شار یەک نەگرێتەوە قەرەبوو دەکرێتەوە هەر دوێنێش قەرەبووی هاوڵاتیەکیان لەسەر ئەو بنەمایە کردووەتەوە و پارچە زەویەکیان پێداوە.