لە باتیفا

گەنجێک لەلایەن دوو کەسەوە بەر چەقۆ درا

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە قەزای باتیفای سەربە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گەنجێک لەلایەن دوو کەسەوە بەر چەقۆ درا و بریندار کرا.

نزیکەی کاتژمێر 08:00ـی ئەمشەو سێشەممە 14.1.2025 لە قەزای باتیفا دوو کەس هێرشیان کردە سەر گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان و بەر چەقۆیان دا، گەنجەکە بریندار کرا و گواسترایەوە بۆ فریاکەوتنی زاخۆ.

ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “گەنجەکە لە فریاکەوتنی زاخۆیە و پەڕاوی لیکۆلینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە”.

“لەئێستا بریندارەکە هیچ قسەیەک ناکات و هیچ زانیارییەکیش نادات، پۆلیسەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەین”، ئەحمەد رەمەزان وای وت.

لەوبارەیەشەوە ئەمیر عەلی وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “گەنجەکە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری