شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە 17 ساڵ تەمەنیەتی

کاسبکارێک لە کەرکوک ئۆتۆمبێل لێیداو گیانی لەدەست دا 

توانا نەقی

شەوی رابردوو لە ناوەڕستی کەرکوک کاسبکارێک کە پیشەی بەقاڵی بووە ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و دەست بە جێ گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێری کەرکوکی 964 زانیاری ئەوەی لابوو، درەنگانێکی شەوی هەینی کاسبکارێک ویستوویەتی بگەڕێتەوە ماڵەوە لە ناو شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کردوویەتی بە ژێرەوە و گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە و شۆفێرەکەشی مێردمندالێکی تەمەن 17 ساڵان بووە، لە کاتێکدا ئەو کاسبکارە بە ماتۆڕەکەی ویستوویەتی بەگڕێتەوە ماڵ لەسەر رێگای بەغدا لەناو سەنتەری شاری کەرکوک لێیداوە.