ئەم QRـه سكان بکە و چه‌ند رێنماییه‌كیشی هه‌یه
نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی پاسپۆرتی راپەڕین کارا كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نووسینگەی پاسپۆرتی ئیداره‌ى راپەڕین، نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ ده‌ركردنى پاسپۆرت كاراكرا و هه‌ركه‌سێكیش حجزى ئه‌لیكترۆنى بۆ ده‌ركردنى پاسپۆرت نه‌بێت ئه‌وا پێویسته بڕى 100 هه‌زار دینار زیاتر بدات.
نوسینگه‌ى پاسىپۆرتى راپه‌ڕین چوند رێنماییه‌كی بۆ كاراكردنى ئه‌لیكترۆنى بڵاوكردووه‌ته‌وه و QR ێكشی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه پێویسته هاوڵاتیان بۆ سەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەليکترۆنی سكانی بکەن، بۆئه‌وه‌ى بارکۆدەکەى کارا ببێت.
هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌گه‌ر حجزى ئه‌لیكترۆنى بۆ پاسپۆرت هه‌بێت ئه‌وا نرخی تێچووی پاسپۆرته‌كه 91 هه‌زار دیناره.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و حجزه‌ى نه‌بێت، ئه‌وا جگه له 91 هه‌زار دینارى تێچووى پاسپۆرت، پێویسته 100 هه‌زار دینارى دیكه‌ش زیاد بدات، بۆیه ئامۆژگارى هاوڵاتیان ده‌كات حجزى ئه‌لیكترۆنى بكه‌ن.
هەموو ئەو هاوڵاتیانی کە کاتی نۆرەگرتنەکەیان دەکەوێتە دوای کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، پێویستە پێش ئەوکاتە ئامادەبن، بە پێچەوانەوە ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکرێت.
بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌كانیشیان، تەنیا کار بە کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری رەسەن دەکرێت، واتە کار بە (صوره قید الكترونی)، پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی ناکرێت.
نووسینكه‌گه ئه‌م لینكانه‌ى خواره‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى سه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى:
سایتی وەرگرتنی سەرەی پاسپۆرت (حجز الكترونی ) بریتی یە لە
بۆ سیستەمی Android:
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moiq.epp
بۆ سیستەمی iOS:
https://apps.apple.com/…/%D8%A7%D9%84%D8…/id1661922957
نۆرەی ئەلیکترۆنی بۆ پاسپۆرت لە هەولێر کارا کرایەوە