عێراق 600 هەزار تۆن گەنمەکەی کڕی

964+

فەرمان سادق

وەرزی دروێنەی گەنم لە عێراق بەرەو کۆتایی دەچێت و وەزارەتی بازرگانیش کڕینی 400 هەزار تۆن گەنمی راگەیاند.

کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە کڕینی 400 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی راگەیاند.

کڕینی گەنمەکە لە کاتێکدایە عێراق پێویستی بە چوار ملیۆن و 600 هەزار تۆن گەنم هەیە بۆ دابینکردنی ئاردی ساڵێکی بەشە بایەعی هاوڵاتیان.

بەپێی پێشبینیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارتی بازرگانی عێراق بێت، بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەگاتە چوار ملیۆن تۆن کە پێشتر بە سێ ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم خەملێندرا بوو، لەگەڵ ئەمەشدا عێراق پێویستی بە 600 هەزار تۆن گەنمی تر هەیە.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دانەوێڵە رایگەیاند کە عێراق مانگی شوباتی رابردوو گرێبەستی کڕینی 400 هەزار تۆن گەنمی ئوسترالی کردووە و بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە گەنمەکە لە رێگەی هەشت کەشتییەوە بگاتە بەندەری ئوم قەسر لە بەسرە.

دەشڵێت: گەنمە ئوسترالییەکە تێکەڵ بە گەنمی بەرهەمی جوتیاران دەکرێت و دەکرێت بە گەنم و دابەشی سەر هاوڵاتیان دەکرێت.

زیاتر وتیشی “جگە لە گەنمی ئەمریکی و کەنەدی و ئوسترالی کە باشترین جۆری گەنمن لە جیهان، ئەوا عێراق گەنم لە هیچ وڵاتێکی تر ناکڕێت، لەوەیشی کە بڕیاری کڕینی دراوە ئەوا رێژی 80%ـی گەنمی ئوسترالییە کە دەکاتە 400 هەزار تۆن، رێژەی 10%ـی گەنمی ئەمریکی و بەهەمان رێژەش گەنمی لە کەندا کڕیوە”.