دوو ملیۆن دیناری ساختەیان پێبووە

باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ئیدارەی راپەڕین باندێکی سێ کەسی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە فەیسبووک رایگەیاند، ئاسایشی راپەڕین سێ کەسی دەستگیرکرد کە هەوڵیانداوە بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقی ساختە ساغبکەنەوە.

تۆمەتبارەکان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن و بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لە رێکەوتی 10.5023ـش ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر 18 هەزار دۆلاری ساختەدا کە باندێک دەیانویست ساغیبکەنەوە لە بازاڕدا.