چووەوە 104 دۆلار

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک گەیشتەوە 104 دۆلاری رێک.

چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوام هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.3.2026 جارێکی دیکە بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت بە 104 دۆلار دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 1.78٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 91  دۆلار و 86  سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 1.71٪ بەرزبووەتەوە.

پەرەسەندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و هێرشبردن بۆ سەر وێستگە و ژێرخانی وزە، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ئابووری جیهان و کەرتی وزە، بۆیە هەر لێدوانێکی بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر ئەو بابەتە یەکسەر کاریگەری لەسەر بەهای نەوت دروست دەکات.