پێویستیان بە ئامێرە
گەرمیان دەبێتە خاوەن بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی رێگاوبان
964+
هونەر فارس – گەرمیان
رێکارەکانی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی رێگاوبانەکان لە گەرمیان کۆتایی هاتووە و هەندێک لە ئامێرەکانیشیان بە دەست گەیشتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەرکی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانەکانی لە ئەستۆیە.
شوێنی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەوێتە نێو بینای وەرزش و لاوانی گەرمیانەوە لە قەزای کەلار.
لوقمان عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی رێگەوبانی گەرمیان بە 964ی راگەیاند، داوای هەندێ ئامێری دیکەیان کردووە، بەڵام تا ئێستا بۆیان نەکڕدراوە.
وتیشی، “رێگاوبانەکانی گەرمیان پێویستیان بە چاککردنەوە و پاراستنی بەردەوام هەیە و دەبێت وەک منداڵ چاودێریی بکرێن”.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد