کەیسێکی گوماناوی پاک دەرچوو
سلێمانی لە تای خوێنبەربوون دوورە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق، كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نه‌خۆشیی تای خوێنبەربوونی تێدا تۆمار نەکراوە.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی 964 راگەیاند، “گومان هەبوو لە شاری سلێمانی نەخۆشێک تای خوێنبەربوونی هەبێت، نیشانەکانی نزیک بوون لە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە”.
وتیشی، بە خۆشحاڵییەوە دوای گەڕانەوەی پشکنینەکان، نێگەتیڤ دەرچووە و نەخۆشییەکەی نەبووە.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن لەبەر ئەوەی ئەو نەخۆشییە لە رێگەی “گەنە”ـوە بڵاودەبێتەوە، بۆ جەژنی قوربانیش ئاژه‌ڵ لە سەربڕخانەکان سەرببڕن، نه‌ك له ماڵه‌وه.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كه‌سێك به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له ده‌ست دا، كه له سۆرانه‌وه گواسترابووه‌وه هه‌ولێر.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك، هه‌شت كه‌س دووچاری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون هاتوون، له‌وانه چوار كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا