ئاگره‌كه‌ى سه‌ركه‌پكان چه‌ند دۆنمێك جاڕه‌گه‌نم و 100 دارى سووتاند
964+
مەجید بیتوێنی- راپەڕین
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 14.6.2023 لە نێوان رانیە و ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و چەند دۆنمێک جاڕه‌گه‌نمى جوتیارانی سووتاند.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ناوچه‌كه زوو گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه‌و به شۆفڵ و ئامێرى ئاگركوژێنه‌وه ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه، توانرا چه‌ندین دۆنم له جاڕه‌گه‌نم و پوش و پاوان و دره‌خت له سووتان رزگار بكرێن.
شایه‌تحاڵێك به 964ـى وت “هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له شۆرتى كاره‌باوه دروستبوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ى 100 دار سووتاون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن