ساغکردنەوە: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تۆمارکردنی حالەتێکی پەتای خوێنبەربوون، تەندروستی سلێمانی دەنگۆیەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: هیچ حالەتێک رووی نەداوە.
دەنگۆیەکە بەیانی ئەمڕۆ بڵاوبووەوە و لە هەندێک میدیاکانیش بڵاوکرایەوە.
دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە 964 وت، تا ئێستا هیچ حاڵەتێک بە پۆزوتیڤ تۆمار نەکراوە.
دەشڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لەشاری سلێمانی تۆمار نەکراوە بۆیە هیچ جێگایەک تایبەت نەکراوە بەو نەخۆشییە.
زیاتر وتیشی “هیچ تێکستێکی شاری سلێمانی بە پۆزەتیڤ لە بەغداوە نەگەڕاوەتەوە، گەر هەر حاڵەتێک هەبێت ئەوا بڵاوی دەکەینەوە”.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق