سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی میلان كۆچی دوایی كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە، سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، خاوەنه مێژووییه‌كه‌ی یانه‌ی میلانی ئیتالی و سەرۆکی ئێستای یانەی مۆنزا، لە تەمەنی 86 ساڵی به نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
بە گوێرەی هه‌واڵی تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بێرلسکۆنی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سان رافائیل، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچووە.
بێرلسکۆنی به‌م دواییانه تووشی شێرپەنجەی خوێن ببوو، پێشتریش چەند مانگێک لەمەوبەر لە “چاودێری چڕ”دا بوو، پێش ئەوەی باری تەندروستی باشتر ببێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژە بەوە دەکات، مارینا، پیێر سیلڤیۆ، ئێلینۆرا و باربارا، منداڵه‌كانی بێرلسکۆنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستبەجێ چوونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بارودۆخی سەرۆکی پێشووی میلانۆ بە خێرایی تێکچوو، و گیانی لەدەستدا.
بێرلۆسکۆنی، كه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كانی یانه‌ی میلانه، دوای فرۆشتنی یانه‌كه بە چینییه‌كان، یانەی مۆنزای کڕییه‌وه و توانیشی لە وەرزی “2022-2023” تیپه‌كه بۆ خولی پلە یەکی ئیتالیا سه‌ربخات، وه‌رزی داهاتووش هه‌ر له پله یه‌ك ده‌بێت.
بێرلسكۆنی ساڵانێكیش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا بووه و كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری جیهانییه.