"ئەم کردارە تەزویرکردن و خیانەتکردنە"
25 تۆن نیسک و برنج و لەتكه‌نۆک دەستی بەسەرداگیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستیی راپەڕین ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌سه‌ر 25 تۆن نیسک و برنج و لەتكه‌نۆک دا گرتووه، كه لەناو گونیە دانراون و مێژووى به‌سه‌رچوونیان زیادكراوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، بڵاویكرده‌وه، لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستی و قایمقامیەتی قەزای رانیە درەنگانی شەوى رابردوو له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش ئاگادارکراونه‌تەوە، ترێلەیەکیان راگرتووه 20 تا 25 تۆن لە خۆراکی فەلى باركردووه، دواى پشكنین ده‌ركه‌وتووه له كۆگاكاندا به نهێنی هه‌ڵگیراون.
بابه‌ته‌كان بریتی بوون له خۆراکى وشکەی وه‌ك لەتكه‌نۆک، برنج و نیسک، كه لە بریکارەکانی خۆراک لە هاوڵاتیان بە نرخی هەرزان کڕاوەتەوە و لە گونیە دانراون، كه مێژووى به‌سه‌رچوونیان زیادكراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌وه‌بووه، بە ئاسانی لە بازگەکان دەرباز بکرێت و بە بەربوومی وڵاتان بیناسێنن و دووبارە بە نرخی گران بخرێتەوە بازاڕه‌وه.
تەندروستیی راپەڕین ده‌ڵێت، “ئەم کردارە تەزویرکردن و خیانەتکردنە لە گیانی هاوڵاتیان، بۆیه دوای بڕیاری لیژنەکانمان خاوەنەکەی راگیراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر”.